4 کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

غەززە.. ساوایەكی شیرەخۆر و 12 فەلەستینی دیكە شەهید بوون

پەیام

ئەمڕۆ 640 ڕۆژە جەنگ و بۆردومان و پرۆسەی برسیكردن لە كەرتی غەززە بەردەوامی هەیە و رۆژانە بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای زایۆنییەوە دەیان فەلەستینی شەهید دەبن، ئەمڕۆش تا ئێستا 13 فەلەستینی شەهید بوون.

تەندروستیی غەززە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ 13 هاووڵاتی فەڵەستینی لە ئاكامی بۆردومانەكانی سوپای زایۆنیدا شەهید بوون كە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون و یەكێكیشیان ساوایەكی شیرەخۆر بووە.

بەپێی ئەوەی تەندروستی غەززە ڕایگەیاندووە، دەیان هاووڵاتی دیكە لە بۆردومانەكانی سوپای زایۆنیدا بریندار بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكانی كەرتەكە، ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنیش 82 فەڵەستینی دیكە شەهید بوون.

تەندروستی كەرتەكە ڕایگەیاندووە، یەكێك لە بۆردومانەكان بۆسەر بنكەیەكی تەندروستی بووە لە كەمپیی ئاوارەكان كە دەیان هاووڵاتی تێیدا كۆ بووبوونەوە و، بەو هۆیەوە دەیان كەس شەهید بوون.

هەروەها ڕایشگەیەنراوە، سوپای زایۆنی بۆردومانی كەمپی ئاوارەكانی لە خانیونس كردووە و ئاگر لە دەیان خێمەی ئاوارەكان كەوتووەتەوە و دەیان كەس بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: پێویستمان بە سەربازە و دەبێت حرێدیم خزمەتی سەربازی بكەن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    غەززە.. ساوایەكی شیرەخۆر و 12 فەلەستینی دیكە شەهید بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەى مەعاریف: پڕۆسەی گالیسكەكانی جەدعون شكستی هێناوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    غەززە.. بۆردوومانەکەى ئەمڕۆى سوپاى زایۆنى دەیان هاووڵاتى شەهیدکرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ئیمڕاڵی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان بەڕێ كەوت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هێرشی خەباتكارانی فەڵەستینی لەغەززە بەهێزتر دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان گەشبینیی بە ڕادەستكردنی فڕۆكە ئێف 35ەكان لەلایەن ترەمپەوە بە ئەنقەرە ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى بەردەوامى هێرشەکانەوە دەیان غەززەیی دیکە شەهیدبوون

سەرەتا