8 کاتژمێر پێش ئێستا 133 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكۆمار و سەرۆكوەزیران تاوتوێى هەڵبژاردن مووچەی هەرێمیان کرد

پەیام 

ئەمڕۆ سەرۆكوەزیران و سەرۆكۆماری عێراق كۆبوونەوە و تاوتوێى هەڵبژاردنى پەرلەمان و چارەسەری گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كرد.

بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشوازی لە عەبدولەتیف ڕەشید سەرۆكۆماری عێراق كرد و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لە بارەی باردۆخی گشتی و پێشهاتەكانی ناوچەكە و ئاستەنگەكان كردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە لە بەشێكی دیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیەی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و كاركردن لەسەر چارەسەركردنی دۆسیە هاوبەشەكان كراوە، لە چوارچێوە دەستووری و یاساییە كارپێكراوەكاندا. ئەوە لە كاتێكدایە كە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە فەرمانبەرانی هەرێم لە مووچە بێبەش كراون.

هەروەها باسیان لە ئامادەكارییە بەردەوامەكان كرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە وادەی دیاریكراوی خۆییدا، بۆ ئەوەی ئەنجامەكانی ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستەكانی گەلی عێراق بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكۆمار و سەرۆكوەزیران تاوتوێى هەڵبژاردن مووچەی هەرێمیان کرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكایەتیی ‏نوێی دادگای فیدراڵی کۆبووەوە و باسى مووچەی هەرێمى نەكرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوودانی عێراق لە وڵاتێكی هاوردەكاری بەنزینەوە دەبێتە وڵاتێكی هەناردەكار

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەی گەشتەكان بە ئاسمانی عێراقدا لە ڕۆژێكدا بۆ 700 گەشت زیادیكردووە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: بۆ بەردانەوەى ئاو لەگەڵ توركیا ڕێککەوتنمان کردووە بەڵام جێبەجێنەکراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وێنه‌.. کەربەلا بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تاسووعا لە مانگی موحەڕەم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و تێكەڵكردنی بە سووپا و پۆلیس دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق وەڵامی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەداتەوە

سەرەتا