05/07/2025 345 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان گەشبینیی بە ڕادەستكردنی فڕۆكە ئێف 35ەكان لەلایەن ترەمپەوە بە ئەنقەرە ڕاگەیاند

پەیام 

سەرۆككۆماری توركیا گەشبینی خۆی بە ڕادەستكردنی فڕۆكە ئێف 35ەكان لەلایەن ئەمریكاوە بە وڵاتەكەی ڕاگەیاند.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا باسی لە بۆچوونی خۆی لەبارەی هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریكییەكەی بۆ پابەندبوون بە ڕێككەوتنی واژووكراوی نێوان وڵاتەكانیان و ڕادەستكردنی فڕۆكە ئێف 35ەكان بە ئەنقەرە لە ماوەی خولی سەرۆكایەتی ترەمپدا، ڕاگەیاند.

لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا لەسەر فڕۆكەی سەرۆكایەتی و لە میانی گەڕانەوەی لە ئازەربایجانەوە بۆ وڵاتەكەی، ئەردۆغان جەختی كردەوە "دۆسیەی فڕۆكە ئێف 35ـەكان، لای ئەنقەرە تەنیا دۆسیەیەكی پەیوەست بە تەكنەلۆجیای سەربازییەوە نییە، بەڵكو هەنگاوێكە بۆ بنیاتنانی هاوبەشی بەهێز لە سەكۆ نێودەوڵەتییەكاندا، لەسەروو هەموویانەوە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی، (ناتۆ)".

سەرۆكی توركیا وتیشی: توركیا دەیەوێت ئەو فڕۆكانە بۆ ئاسایشی خۆی بەر لە هەر شتێكی دیكە بەكار بهێنێت.

وتیشی سەپاندنی گەمارۆ بەسەر توركیادا لەلایەن هەندێك وڵاتەوە لە بواری هاوردەی سەربازییەوە، بۆ هەوڵدان بە ئاستی خۆبژێوی لەو ڕووەوە هانی دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ سزاكانی ئه‌مریكا چوونه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌؛ كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران خرانه‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ی پزیشكیان به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قودس.. 100 جولەكەی ئۆردوگانشین هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەناری خۆراوا... تەقە کرا و ئیسرائیلییەک کوژرا

سەرەتا