1 رۆژ پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
غەززە.. بۆردوومانەکەى ئەمڕۆى سوپاى زایۆنى دەیان هاووڵاتى شەهیدکرد
پەیام
بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای زایۆنی بۆ سەر
كەرتی غەززە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نزیكەی 30 كەس شەهید بوون.
لە ڕۆژی 639ی جەنگی قەوارەی زایۆنی دژ بە كەرتی
غەززە، سوپای داگیركەر بۆردومانی ژمارەیە لە ناوچە جیاوازەكانی كەرتەكەی كرد و لە
بۆردومانێكدا بۆ سەر دوو ماڵ لە شاری ڕۆژئاوای غەززە لە ناوەڕاستی كەتەركە، لانیكەم
23 كەس شەهید بوون، هەروەها ژماریەك هاووڵاتی دیكە لە ناوچەكانی باكور و باشووری كەرتەكە
شەهید بوون.
هێرش و بۆردومانەكانی سوپای زایۆنی لە كاتێكدایە
گفتوگۆكان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست بەردەوامە و حەماس بە ئەرێنی وەڵامی پێشنیازەكەی
قەتەری بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست داوەتەوە، بەڵام بنیامین نەتەنیاهو سەرۆكوەزیرانی قەوارەی
زایۆنی ئەو گۆڕانكاریانەی كە حەماس لە پێشنیازەكەدا كردوویەتی ڕەت دەكاتەوە.
لەلایەكی دیكەوە بەرەنگاری خوازان لە چالاكیەكانیان
بەردوامن و ڕۆژانە سەربازانی سوپای زایۆنی ڕووبەڕووی كوژران و بریندار بوونی دەبنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە