5 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
سوودانی عێراق لە وڵاتێكی هاوردەكاری بەنزینەوە دەبێتە وڵاتێكی هەناردەكار
پەیام
سوودانی ڕایدەگەیەنێت، لەمساڵدا عێراق هاوردەكردنی بەنزین ڕادەگرێت و دواتر دەست بە هەناردەی دەكات.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق لە وڵاتێكی هاوردەكاری بەرهەمە نەوتییەكانەوە بووەتە وڵاتێك كە پێداویستیی ناوخۆی پڕ دەكاتەوە، جگە لەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ بڕێكی دیاریكراو بەنزین هاوردە دەكات و ئیدی هاوردەكردن كۆتایی دێت.
سوودانی دەڵێت، پاڵاوگەی دیوانیە كە كاری فراوانكردنی بەڕێوە دەچێت دەتوانێت چارەسەری كێشەی غازی شل بكات بە بڕی 180 تۆنی ڕۆژانە، هەروەها دەتوانێت ڕۆژانە 10 هەزر بەرمیل بەنزین بەرهەم بهێنێت و ڕێژەكەش لە زیادبووندایە.
سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە: بە تەواوكردنی پڕۆژەكانی پاڵاوگە لە پارێزگاكانی دیوانیە و میسان و نەجەف، دەرگای هەناردەكردنی بەرهەمەكانی نەوت بۆ دەرەوەی وڵات دەكاتەوە. ئەمەش هەنگاوێكی ستراتیژیە لە كەرتی وزەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە