05/07/2025 383 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق وەڵامی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەداتەوە

پەیام 

فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا تۆمەتباركردنی گرووپێكی حەشدی شەعبی بە هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێمی كوردستان ڕەت دەكاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرای كرد: تۆمەتباركردنی دامەزراوەیەكی ئەمنیی فەڕمیی عێراق لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە سەركۆنە و لەژێر هەر پاساوێكدا ڕەت دەكەینەوە.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكیدا ڕایگەیاندبوو "هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان لەلایەن هەندێك گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە ئەنجام دەدرێن".

لەوبارەشەوە سەباح نوعمان ڕایگەیاند: هیچ بەڵگەیەك بۆ ئەنجامدانی هێرشە درۆنییەكان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بەردەست نییە كە داوا دەكەین ئەگەر بەڵگە هەیە پێشكەشی لایەنە حكومییەكان بكرێت.

وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایشیدەگەیەنێت: ئاڵنگارییەكانی هەنووكە خوازیاری هاوكاری و هەماهەنگییە لە ڕێكەی كەناڵە فەڕمییەكانەوە لەبری ئەوەی پەنا بۆ كەناڵ و ڕاگەیاندنەكان ببرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: پێویستە ئیدارەی کەرکووک وەک نموونەی پێکەوەژیان و شەراکەت بمێنێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆكوەزیران كۆ دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا ڕەتی دەكاتەوە مالیكی لە كاندیدبوون بۆ سەرۆكوەزیران كشابێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چوار دانیشتنی پەرلەمانى عێراق لەم هەفتەیەدا بەڕێوەدەچێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆبوونەوەى چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدى سەرۆکوەزیران دواخرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ لە عێراق دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا داوا لە عێراق دەكات گرووپە چەكدارەكان هەڵبوەشێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ بەهێزكردنی پاسپۆرتەكەی، عێراق لیژنەیەكى باڵا پێك دەهێنێت

سەرەتا