05/07/2025 501 جار خوێنراوەتەوە

كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و تێكەڵكردنی بە سووپا و پۆلیس دەكرێت

پەیام 

سیاسییەكی عێراق گرفتی مووچەی حەشدی شەعبی بە ئاماژەی سەرەتای هەڵوەشاندنەوە و تێكەڵكردنی ئەو هێزانە بە دامەزراوە ئەمنییە فەڕمییەكان بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەزانێت.

لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، ئەسیل نوجەیفی كە سیاسییەكی دیاری عێراقە باسی لەوە كردووە "گرفتەكانی پەیوەست بە مووچەی هێزەكانی حەشدی شەعبی سەرەتای پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی ئەو گروپانە و تێكەڵكردنیانە بە هێزە چەكدارە فەڕمییەكان، ئەوەیش بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت".
ئەسیل نوجێفی كە پارێزگاری پێشووتری نەینەوا و برای ئوسامە نوجێفی سەرۆكی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانە، دەڵێت: پیشنیازگەلێك بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكە پێشكەش كراوە، وەك دامەزراندنی سەكۆی جێگرەوە، یان پەنابردن بۆ دابەشكردنی مووچە بە شێوەی كاش، بەڵام ئەم هەوڵانە نالۆژیكین، چونكە وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی كە پارەكە دابین دەكەن هەڕەشەی سزاكانی ئەمریكایان لەسەر دروست دەبێت.

ئەو سیاسییە عێراقییە ڕایشیگەیاند: تاكە چارەسەر ئەوەیە ئەو گروپانە هەڵوەشێنرێنەوە و دوور بخرێنەوە لەو كەسانەی بەر سزاكان كەوتوون، پاشان ئەوەی لێیان دەمێنێتەوە، وەك تاك، لەگەڵ سوپا و پۆلیس تێكەڵ بكرێن.

ئەو وتیشی: حكومەتی عێراق بەباشی ئاگاداری ئەم سیناریۆیەیە، بەڵام تا ئەو كاتەی سەركردەی گروپەكان بڕوا پێ دەهێنێت كە ئەوە باشترین چارە، بێدەنگی هەڵدەبژێرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر بەرزدەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕۆژانە هەزار تانكەر نەوت لە ڕێگەی سووریاوە هەناردە دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە داخرانی گەرووی هورمز، عێراق بە گەورەترین زیانمەند دادەنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەغداد گەرەنتیی ئەمنی دەداتە كۆمپانیا بیانییەكان بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان لە هەرێم

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراوەیەكی ئەمریكی: چەكی میلیشیاكان كۆسپە لەبەردەم كاری حكومەتی عێراق

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز نزیكەی 38 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیی بە كۆنترۆڵكردنی چەك و بنەبڕكردنی گەندەڵی دێتە دی

سەرەتا