1 رۆژ پێش ئێستا
197 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید باسی ئه‌و سكاڵایه ده‌كات كه له دادگای هه‌ولێره‌وه له‌سه‌ری تۆماركراوه
په‌یام
دوای ئه‌وه‌ی داواكاری گشتیی هه‌ولێر سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی پێشووتری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كادێری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری تۆمار كرد و به‌و هۆیه‌وه فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچوو، ناوبراو ده‌ڵێ: سكاڵاكه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌ته له ئێستادا ئاشكرای ناكه‌م كه ئه‌گه‌ر ئاشكرای بكه‌م هه‌موو دادوه‌ره‌كانی كوردستان دژی ئه‌م دادوه‌ره ده‌وه‌ستنه‌وه و ئه‌وه‌ی من وتوومه و بووه به تۆمه‌ت له‌سه‌رم، بۆچوونی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیشه.
له لێدوانێكدا بۆ په‌یام ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید وتیشی: كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و تیمی پارێزه‌رانی خۆبه‌خشی دیكه سه‌رقاڵی به‌داواداچوونن له دۆسیه‌كه، به‌ڵام هیچ كات په‌شیمان نیم و واز له ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان و خزمه‌تی هاووڵاتیان ناهێنم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە