3 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
به‌غدا داوا ده‌كات له‌ماوه‌ی سێ مانگدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌وتین بكرێت
ده‌قی پێشنیازی حكومه‌تی عێراق بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بڵاو كرایه‌وه تێیدا به‌غداد داوای 236 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه ده‌كات و ده‌شڵێت: له ماوه‌ی 90 ڕۆژدا ته‌وتین بكرێت.
به‌پێی پێشنیازه‌كه، كه له دوو به‌ش پێك هاتووه، له یه‌كه‌مدا پێویسته هه‌رێم ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ڕاده‌ست بكات كه له داهاتوودا ڕێژه‌كه‌ی زیاتر بكرێت، له كۆی 282 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه 236یان بدرێته سۆمۆ بۆ فرۆشتن و 46 هه‌زاری بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆی هه‌رێم ده‌بێت و خۆی بڕی تێچوونه‌كه‌ی ده‌دات كه 16 دۆلاره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
به‌شی دووه‌م تایبه‌ته به ڕاده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆ، به‌پێی پێشنیازه‌كه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ "پێویسته هه‌رێم مانگانه لانیكه‌م 200 ملیار دینار بداته عێراق، به‌و پێیه‌ی ساڵانه هه‌رێم چوار ترلیۆن و 700 ملیار دینار داهاتی هه‌یه".
داواش ده‌كات لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێك بهێنرێت و له ماوه‌ی 90 ڕۆژدا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ته‌وتین بكرێت، له كۆتاییدا ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند بوو پاش ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابین ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە