4 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
ماكرۆن: نابێت ئه‌ورووپا زۆر پشت به ئه‌مریكا و چین ببه‌ستێت
ماكرۆن: پێویسته فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ببنه‌وه كه جیهان ناسه‌قامگیر ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، پێویسته وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا كار بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه جیهان به‌ره‌و ناسه‌قامگیری ده‌به‌ن.
ئیمانوێل ماكرۆن له وتارێكی 30 خوله‌كیدا له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌بێت فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا كار بكه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌وروپا له "زۆر پشتبه‌ستن" به ئه‌مریكا و چین.
وتیشی: پێویسته به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا جارێكی دیكه نیشانی جیهان بده‌ن كه هاوپه‌یمانییه‌كه‌مان ده‌توانێت گۆڕانكاری دروست بكات، هه‌روه‌ها جه‌خت بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر پێویستی وریابوون له "پشتبه‌ستنی زۆر به ئه‌مریكا و چین".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له وتاره‌كه‌یدا دووپاتی كرده‌وه، پێویسته ئابووری و كۆمه‌ڵگاكانمان له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م دوو وابه‌سته‌ییه به ئه‌مریكا و چین بپارێزین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە