5 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
بۆردومان و گه‌مارۆ به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی ئاگربه‌ست ده‌درێت
له 642هه‌مین ڕۆژی جه‌نگی كۆمه‌ڵكوژیی سه‌ر غه‌ززه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاند، غه‌ززه خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات و مه‌رجه‌كانیش له‌لایه‌ن به‌رهه‌ڵستكارانه‌وه ده‌سه‌پێنرێن، هه‌روه‌ك چۆن هاوكێشه‌كانی سه‌پاندووه.
عیززه‌ت ڕشق سه‌ركرده له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، زۆر ڕوونه هیچ كام له دیله ئیسرائیلییه‌كان ئازاد نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنێكی به‌رده‌وام و جددی له‌گه‌ڵ حه‌ماس نه‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆخی كه‌رتی غه‌ززه‌ی به كاره‌ساتبار وه‌سف كرد و دووپاتی كرده‌وه، پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ كۆتاییهێنان به‌م شه‌ڕه بدۆزرێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا ئاژانسی ئۆنروای سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: پێویسته هه‌ر ئێستا كۆتایی به جه‌نگی سه‌ر غه‌ززه بهێنرێت.
ده‌شڵێت: ڕۆژانه له غه‌ززه ژیان و كه‌رامه‌تی مرۆڤ له‌كه‌دار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ برسێتی و تینوێتییه‌كی زۆر، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و ڕاگواستنی زۆره‌ملێ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە