3 کاتژمێر پێش ئێستا
82 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو هیچ چاره‌سه‌رێكی لانیه و چاوه‌ڕێی به‌غدایه
70 ڕۆژه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دابه‌ش نه‌كراوه و سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامیی قه‌یرانی مووچه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام نادات.
هه‌رچه‌نده بڕیاره هه‌فتانه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆببێته‌وه بۆ تاووتوێكردنی كێشه و بابه‌ته‌كانی ڕۆژ، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم هیچ چاره‌سه‌رێكی ئه‌وتۆی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێت و چاوه‌ڕێیه به‌غداد كێشه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه.
كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستانیش قه‌یرانی به‌رده‌وامی مووچه‌یه كه ماوه‌ی زیاترله 70 ڕۆژه دابه‌شكردنی مووچه دواكه‌وتووه و ئه‌مه‌ش جگه له خراپیی دۆخی دارایی مووچه‌خۆران، بووه‌ته هۆی وه‌ستانی نیمچه ته‌واوه‌تیی بازاڕه‌كان و بێكاری باڵی به‌سه‌ر بازاڕه‌كاندا كێشاوه.
هاوكات دواكه‌وتنی مووچه و نه‌بوونی هه‌لی كار بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دیارده‌ی كۆچكردنی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه حكومه‌ت هیچ چاره‌سه‌رێكی گونجاوی له‌وباره‌یه‌وه پێ نییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە