5 کاتژمێر پێش ئێستا
195 جار خوێنراوەتەوە
ناوه‌ڕۆكی پێشنیازی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو بۆ به‌غدا
په‌یام
له به‌رانبه‌ر پێشنیازه‌كه‌ی به‌غداد دا، حكومه‌تی هه‌رێم پێشنیازی خۆی له‌باره‌ی ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ خستووه‌ته ڕوو.
له باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت، هه‌رێم دوو پێشنیازی كردووه، یه‌كه‌میان: ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكان هاوبه‌ش بن، كه ئه‌مه‌یان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه، ئه‌وا هه‌رێم فرۆشتنی نه‌وت به سۆمۆ ڕاده‌سپێرێت كه 282 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه‌یه، جگه له 65 هه‌زار به‌رمیل كه هه‌رێم ڕۆژانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆ گلی ده‌داته‌وه.
له حاڵه‌تی دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكان نه‌كرێنه هاوبه‌ش، ئه‌وا هه‌رێم ئاماده‌یه ڕۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل له نه‌وت بداته كۆمپانیای سۆمۆ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی.
له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆوه، به‌پێی پێشنیازه‌كه‌ی هه‌رێم بڕیاره سه‌دا 50ی گومرگ و باجی ناوخۆ ڕاده‌ستی عێراق بكرێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی به بڕی پاره‌كه‌ی نه‌كردووه كه چه‌ند ڕاده‌ست ده‌كات؟
له به‌رانبه‌ردا حكومه‌تی عێراق پشكی هه‌رێم له گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی دابین ده‌كات، به‌تایبه‌ت خه‌رجیی وه‌به‌رهێنان و دابینكردنی دارایی و دیكه له كڕینی غازی سروشتی بۆ سووته‌مه‌نی وێستگه‌كانی كاره‌با.
هه‌ر به‌پێی پێشنیازه‌كه‌ی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم، حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی فه‌رانبه‌رانی هه‌رێم بۆ هه‌ردوو مانگه‌كانی پێنج و شه‌ش و تا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی داهاتووش دابین ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە