24 کاتژمێر پێش ئێستا
178 جار خوێنراوەتەوە
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا به تاكه چاره‌سه‌ر ده‌زانین
په‌یام
ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دۆخی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم و فیدڕاڵ بڵاودەکاتەوە..
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان
مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێز
ئه‌م بارودۆخه سه‌خت و دژواره‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران به تایبه‌تی تێی كه‌وتوون، مایه‌ی نیگه‌رانیمانه، ئۆباڵی ئه‌مه‌ش له ئه‌ستۆی هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و حكومڕانانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستانه، باجی ناته‌بایی و ڕێكنه‌كه‌وتنه‌كانیش هاووڵاتیانی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان ده‌یده‌ن.
ئێمه له كۆمه‌ڵی دادگه‌ری پێمان وایه كه:
1.ده‌بێت چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كان به گفتوگۆ و دانوستانی به‌رپرسیارانه بێت له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و، له‌م قۆناغه‌دا ڕێككه‌وتن به تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌زانین.
2.پێویسته به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له داهات و خه‌رجیی سامانه سروشتییه‌كان و داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنوورییه‌كان شه‌فاف بن و، به‌هانه نه‌ده‌نه ده‌ست حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ خه‌رجنه‌كردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
3.ده‌خوازین حكومه‌تی فیدڕاڵیش به شوێن به‌هانه‌وه نه‌بێت و قووتی خه‌ڵكی و مووچه تێكه‌ڵ به پرس و ناته‌باییه سیاسییه‌كان نه‌كات.
4.ئێمه پێمان وایه به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن له داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی به قاچاخ ده‌یفرۆشن و به داهاتی ناوخۆ و سنووره‌كان ده‌توانرێت مووچه دابین بكه‌ن.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان
ئه‌نجوومه‌نی باڵا
٨/٧/٢٠٢٥
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە