16 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
موقتەدا سەدر تایبەتمەندی ئەو لایەنە سیاسییەی ئاشكرا كرد كە دەنگی پێ دەدەن
پەیام
ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە وەزیری سەدر لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس تایبەتمەندی ئەو لایەنە سیاسییەی ئاشكرا كرد كە ڕەوتەكەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگی پێ دەدا.
بەپێی ڕوونكردنەوەی وەزیری سەدر، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتەكە، لە كۆبوونەوەیەكدا مەرجی ئەوەی بۆ ئەو لایەنە داناوە كە ئەندامانی ڕەوتەكەی دەنگی پێ دەدەن و ڕایگەیاندووە، ئەو لایەنە دەبێت سەربەخۆ بێت بەبێ ملكەچ بوون.
هەروەها سەدر لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەی ڕاگەیاندووە، مەرجیان ئەوەیە دەبێت چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت سوپا و پۆلیس بەهێز بكرێن و میلیشیا چەكدارەكان هەڵبوەشێننەوە و حەشدی شەعبیش لەناو سوپا و هێزە ئەمنییەكانی دیكەدا ڕێكبخرێن.
بەپێی تویتی وەزیرەكەی سەدر، ڕەوتەكە مەرجی ئەوەشی داناوە كە دەبێت ئاشكراكردنی گەندەڵكاران و ئەنجامدانی چاكسازیكردن یەكێكی دیكە بێت لە مەرجی ئەو لایەنە سیاسییەی كە ڕەوتەكەیان دەنگی پێ دەدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە