13/07/2025 372 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەی دارایی نوێنەرانی عێراق: مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران و خانەنشینان دابین و مسۆگەرە

پەیام

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: سەڕای دابەزینی نرخی نەوت، دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان تا كۆتایی ئەمساڵ مسۆگەرە.

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق، موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: بەردەوامبوون لە هەناردەكردنی سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، بە نرخی 65 دۆلار، كورتهێنانی پێنج دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دروست دەكات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بودجەی سێ ساڵە لەسەر بنەمای 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك حیسابی بۆ كراوە.

كازمی ڕوونیشی كردەوە "دەتوانرێت ئەو كورتهێنانە بە زیادكردنی داهاتی نانەوتی، بە چالاككردنی سەرچاوەكانی باج و گومرگ و پەیوەندییەكان و كۆكردنەوەی باج لە وەزارەتەكانی كارەبا و شارەوانییەكان و ناوخۆ و ئەوانی دیكە، چارەسەر بكرێت".

بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی "دەتوانرێت داهاتی نانەوتی بگەیەنرێتە 20 ترلیۆن دینار، لەگەڵ داهاتی 120 ترلیۆن دیناری نەوت، بە گشتی بگاتە 140 ترلیۆن دینار، ئەمەش بەسە بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانی حكومەت".

وتیشی: "مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ ساڵی 2025 بە تەواوی مسۆگەرە".

بەپێی قسەی موعین كازمی، حكومەت هەوڵ دەدات مانگانە 9 تریلیۆن دینار بۆ مووچەی چوار ملیۆن و 200 هەزار فەرمانبەر، سێ ملیۆن خانەنشین و دوو ملیۆن تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی دەستەبەر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە سێ پارێزگای عێراق بۆردوومان كران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    موقاوەمە بانگەشەی خستنەخوارەوەی دوو فڕۆكەی ئەمریكی لە عێراق دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق: ھێرشی سەر دوو کەشتییە نەوت ھەڵگرەکه‌ پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانمان بە ئامانجگرتنی توانای ھێزە سەربازییەکانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حکوومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ ده‌ربازكردنی هاووڵاتییانی لە لوبنان چڕ دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    میدیا عێراقییه‌كان: باره‌گاكانی حه‌شد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆردومان كراوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سوودانی پیرۆزبایی له‌ موجتەبا خامنەیی کرد

سەرەتا