5 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
لەكۆی 15 شاری جیهانى 11 شاری عێراق هەن لە نێو ڕێزبەندیی گەرمترینەكاندان
پەیام
11 شاری عێراق لە نێو ڕێزبەندیی گەرمترینەكانی جیهاندان، ئەمەش لە کۆى 15 شاری جیهان.
وێستگەی بلاسیرفیل لە كالیفۆرنیا خشتەی گەرمیترین ناوچەكانی لە ماوەی 24 كاتژمێردا بڵاو كردووەتەوە و تێیدا دەركەوتووتووە كە كاتژمێر هەشتی ئەمڕۆ لەكۆی 15 شاری جیهانی 11 شاری عێراقی هەن كە بەسرە لە پلەی یەكەمدایە و پلەی گەرمی تێدا گەیشتووەتە 49.3 پلەی سیلیزی.
شارەكانی ناسریە، عەممارە و خانەقین پلەكانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمیان گرتووە.
نەجەف، بەدرە، كوت، كەربەلا و ڕوفاعی پلەكانی دیكەی گەرمترین شارەكانی جیهانیان گرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە