13 کاتژمێر پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دواخست

پەیام 

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق جارێكی دیكە دانیشتن و بڕیاردانی دەربارەی دوو سكاڵا لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دواخست.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دوو سكاڵای تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە و بڕیار بدات، بەڵام بەپێی ماڵپەڕیی فەرمیی دادگا، دانیشتنەكە بۆ 28 ی تەمموز دواخراوە.

ئەو دوو سكاڵایەی لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار كراون، یەكەمیان لەسەر وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی فیدڕاڵی تۆمار كراوە، بەهۆی نەبوون و دابەشنەكردنی مووچەوە، كە تیایدا دوو سكاڵاكار داوا دەكەن گرەنتیی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرو  خانەنشینانی هەرێم مانگانە لەكاتی خۆیدا بدرێت.

ئەو دوو سكاڵاكارە كە فەرمانبەری هەرێمن و زیانمەندی نەبوونی مووچەن، داوا دەكەن دادگای فیدڕاڵی فەرمانسالارییەك دەربكات بۆ ئەوەی حكومەتەكانی فیدڕاڵی و هەرێم ناچار بە خەرجكردن و دابەشكردنی مووچە بكات تا یەكلابوونەوەی سكاڵاكە.

سكاڵای دووەم لەلایەن سێ مامۆستای ناڕازییەوە لەسەر سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دارایی عێراق تۆمار كراوە و تیایدا داوا دەكەن، دادگای فیدڕاڵی فەرمان بكات بە دوورخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان لە هەر ململانێیەكی سیاسی و ڕێككەوتنێكی نێوان هەرێم و بەغداد.

هەرچەندە مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕوانن دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندیی ئەوان بڕیار بدات بەڵام ئەمە دووەمجارە دادگا دانیشتن و بڕیاردان لەوبارەیەوە دوادەخات و نازانرێت ئایا 28 ی ئەم مانگەش بڕیار دەدات یان جارێكی دیكە بڕیاردان دوادەخات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوودانی: بڕینی مووچەی هەرێم سیاسی نییە، بەڵکو تەواو یاسایی و تەكنیكیە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دواخست

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    موقتەدا سەدر تایبەتمەندی ئەو لایەنە سیاسییەی ئاشكرا كرد كە دەنگی پێ دەدەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی دارایی نوێنەرانی عێراق: مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران و خانەنشینان دابین و مسۆگەرە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. بەپێی پێشبینییەك ڕێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا %50 تێدەپەڕێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لەكۆی 15 شاری جیهانى 11 شاری عێراق هەن لە نێو ڕێزبەندیی گەرمترینەكاندان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری نەوت: عێراق و توركیا ئامادەی هەناردەكردنەوەی نەوتن و چاوەڕێی هەرێمن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هۆزەكانی عێراق لە هەوڵى گەڕاندنەوەى كەسوكاری چەكدارانی داعش نیگەرانن

سەرەتا