21 کاتژمێر پێش ئێستا
562 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان: هێرش دەکرێتە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێم
پهیام
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، بە دوو دڕۆنی بۆمبڕێژکراو، كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر کراوەتە ئامانج.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە، "ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٥ لە كاتژمێر ٨:٢٠ و ٨:٢٥ خوولەک، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر".
ڕاشیگەیاندووە، "هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشەکە، ئاماژەی بەوەداوە کە هێرشەکە مەبەست لێی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە