19 کاتژمێر پێش ئێستا
162 جار خوێنراوەتەوە
دوای بۆردومانكردنی؛ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كه‌ی دهۆك ڕاگیرا
په‌یام
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسه‌نگ له ئامێدی ڕوویدا. ئاگر له كێڵگه‌كه كه‌وته‌وه و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ڕاگیرا. حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوویش ده‌ڵێت "هێرشێكی تیرۆریستی بووه"
كۆمپانیای ئێچ كه‌ی ئێن-ی ئه‌مریكی كه كار له بواری نه‌وت و وزه‌دا ده‌كات ڕایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسه‌نگ له سنووری ناحیه‌ی چه‌مانكێ له قه‌زای ئامێدی ڕوویداوه، كارمه‌ندان و ستافی كێڵگه‌كه سه‌لامه‌تن به‌ڵام ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه و هێشتا كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان ڕاگرتووه و تاكو دڵنیا نه‌بنه‌وه له ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه، به‌رهه‌مهێنان ده‌ست پێ ناكه‌نه‌وه.
هاوكات وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له‌ڕێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشی تیرۆریستی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتیی سه‌رسه‌نگ له ناحیه‌ی چه‌مانكێ له پارێزگای دهۆك، هێرشه‌كه هیچ زیانی گیانیی نه‌بووه.
سامانه سرووشتییه‌كان ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به توندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.
شیاوی ئاماژه‌یه، به‌م دواییانه و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێكنه‌كه‌وتنی به‌غداد و هه‌رێم له دۆسیه‌ی مووچه و داهاته نه‌وتی و نانه‌وتیه‌كاندا، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگای هه‌ولێر زیادی كردووه. به‌رپرسانی پارتیش گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌و هێرشانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە