16 کاتژمێر پێش ئێستا
605 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له دهۆك هێرشی كرایه سه‌ر عێراق گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا واژوو كرد
په‌یام
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گرێبه‌ستێكی بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی حه‌مرین له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (HKN)ی ئه‌مریكا واژوو كرد، ئه‌مه هه‌مان ئه‌و كۆمپانیایه كه له كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسه‌نگ له هه‌رێم كار ده‌كات و ئه‌مڕۆ هێرشی درۆنی كرایه سه‌ر.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه، به‌ئاماده‌بوونی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری وزه و وه‌زیری نه‌وت، كۆمپانیای نه‌وتی باكوور و كۆمپانیای (HKN) ئه‌مریكی، گرێبه‌ستێكیان بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی حه‌مرین واژوو كرد.
وه‌زیری نه‌وت ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌كه بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا به‌رز بكه‌نه‌وه، ئه‌مه جگه له وه‌به‌رهێنانانی 45 بۆ 50 ملیۆن مه‌تر سێجا غازی هاوه‌ڵ، بۆ سوته‌مه‌نی وێستگه‌كانی كاره‌با.
به وته‌ی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، كێڵگه‌ی حه‌مرین كێڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌مداره، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی له ئێستادا له‌نێوان 20 بۆ 25 هه‌زار به‌رمیله له ڕۆژێكدا، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه ئابووری و ئه‌منییه‌كان.
هاوكات ماتیۆ زایس، جێگری سه‌رۆكی (HKN) له‌باره‌ی واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه ده‌ڵێت: زۆر شانازی ده‌كه‌ین به كاركردن و هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت، ئامانجمان په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی حه‌مرینه به ته‌واوی تواناكانی.
له‌به‌رانبه‌ریشدا، ئه‌میر خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌م گرێبه‌سته ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی ته‌واوی بیره نه‌وته‌كانی ئه‌و كێڵگه‌یه، ئه‌مه جگه له دڵنیایی دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كان و ڕه‌خاندنی هه‌لی كار بۆ چه‌ندین كه‌س.
هاوكات ستیڤن فه‌یگن، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: خۆشحاڵین كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی وه‌به‌رهێنان له عیراق ده‌كات و پێمان خۆشه بازرگانی زیاتر له‌گه‌ڵ عیراق ببینین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە