16 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
ڕێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق بۆ 17% دابه‌زیووه
په‌یام
وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕایگه‌یاند ڕێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق بۆ 17% دابه‌زیووه و به پێی ئه‌و ستراتیژیه‌ی دایان ڕشتووه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ 10% ڕێژه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق، نوێترین ئاماری رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق بڵاو كرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه: له چه‌ند ساڵی رابردوودا رێژه‌ی هه‌ژاری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێی ڕوپێوی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له ساڵی 2024دا بۆ %17.5 دابه‌زیوه، له كاتێكدا له ساڵی 2022 له نێوان 23 یان 24% بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: به‌هۆی سیاسه‌ت و پلانی حكومه‌ته‌وه رێژه‌ی هه‌ژاری دابه‌زیوه، كه چه‌ندین رێكاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری گرتووه‌به‌ر، وه‌ك چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌شه‌پێدانی فۆڕمی خۆراك و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به ناوچه هه‌ژار نشینه‌كان.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی خستوویه‌تیه ڕِوو وه‌زاره‌تی پلاندانان له رێی ستراتیژیه‌تێكی نوێوه هه‌وڵده‌دات له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا رێژه‌ی هه‌ژاری بۆ 10% دابه‌زێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە