18 کاتژمێر پێش ئێستا
195 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ زیانی به كێڵگه نه‌وتییه‌كه‌ی دهۆك گه‌یاندووه
دوای ئه‌وه‌ی به دوو درۆن هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه له نزیك هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت: هێرشه‌كه زیانی به كێڵگه‌كه گه‌یاندووه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتی خورمه‌ڵه له پارێزگای هه‌ولێر كرد و ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كه زیانی گیانیی نه‌بووه به‌ڵام زیان به‌ر بۆرییه ئاوییه‌كانی وێستگه‌كه گه‌یشتووه.
شه‌وی ڕابردوو دژه تیرۆری پارتی ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 8 و 20 خوله‌ك هه‌روه‌ها 8 و 25 خوله‌كی شه‌و له كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه له پارێزگای هه‌ولێر دوو درۆن كه‌وتنه خواره‌وه.
دژه‌تیرۆری پارتی ڕاشیگه‌یاند: درۆنه‌كان هیچ زیانێكی گیانییان نه‌بووه.
جێی ئاماژه‌یه له مانگی ڕابردووه‌وه ڕووداوی كه‌وتنه خواره‌وه یان خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵكشاندایه، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له سلێمانی و فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك و نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و كه‌مپێكی ئاواره‌كان له زاخۆ درۆنی نه‌ناسراو كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە