15 کاتژمێر پێش ئێستا
157 جار خوێنراوەتەوە
سودانی: بڕینی موچه‌ی هه‌رێم سیاسی نیه
په‌یام
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕه‌تی ده‌كاته‌وه بڕینی مووچه‌ی هه‌رێم سیاسی بێت و ده‌ڵێت: ته‌واو یاسایی و ته‌كنیكیه.
محه‌مه شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت: ڕه‌تی كرده‌وه كه به‌غدا هه‌وڵی برسیكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بدات و وتی: به‌غدا سوور بووه به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ئه‌خلاقی و ده‌ستووریه‌كانی هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێككه‌وتنه سیاسیه‌ش كه كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرد.
سودانی ده‌ڵێت: دوای په‌سه‌ند كردنی یاسای بودجه و دواتر هه‌مواركردنه‌وه‌ی، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه به ڕاده‌ستكردنی ته‌واوه‌تی نه‌وت و به ڕاده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی به گه‌نجینه‌ی گشتی، به پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، ئه‌وه‌ش پێشێل كردنی یاسا و بڕیاری دادگایه و سه‌رۆكوه‌زیرانیش ناتوانێت به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێت سه‌رپێچی لێ بكات.
جه‌ختیشی كردووه كه وه‌زاره‌تی دارایی به بێ پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم ناتواێت بودجه بنێرێت، ئاماژه‌شی كرد كه حكومه‌تی عێراق به ئومێدی چاره‌سه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی پشكی بودجه به پێی بڕیارێكی پاره‌ی ناردووه.
له كۆتایشدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه بڕیاره‌كان ته‌واو یاسایی و ته‌كنیكین به به‌ڵگه‌یه‌ی كه ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بڕه نه‌وته ده‌كرێت كه بڕیاره ڕاده‌ست بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە