23 کاتژمێر پێش ئێستا 114 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا ڕێ بە گەڕانەوەی دبلۆماتكارەكانی بۆ بەغداد و هەولێر دەدات

پەیام 

دوای زیاتر لە مانگێك، ئەمریكا ڕێگە بە گەڕانەوەی دبلۆماتكارەكانی بۆ عێراق دەدات، بەڵام هێشتا ئامۆژگاری هاووڵاتیانی دەكات گەشت بۆ عێراق نەكەن.

تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: دبلۆماتكارەكانی ئەمریكا كە بەشێوەیەكی كاتی لە دەرەوەی عێراق بوون، دەست بە گەڕانەوەی بۆ هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد و كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، لە هەرێمی كوردستان دەكەن.

لە بەرانبەردا، وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد "هێشتا ئامۆژگاری هاووڵاتیانی ئەمریكی دەكات گەشت بۆ عێراق نەكەن".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هیچ ڕوونكردنەوەیەكی زیاتری لە هۆكاری گەڕانەوەی دبلۆماتكارەكانی وڵاتەكەی بۆ عێراق نەداوە بەڵام بە گشتی وەك ئاماژەیەك دادەنرێت كە واشنتۆن پێی وایە مەترسی جەنگ و ململانێ لەگەڵ ئێران كەم بووەتەوە.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت كە لە لە 22ی حوزەیراندا ئەمریكا زۆرینەی كارمەند و دبلۆماتكارەكانی لە عێراق كشاندەوە وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا ڕێ بە گەڕانەوەی دبلۆماتكارەكانی بۆ بەغداد و هەولێر دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. له‌ 20 ویلایه‌ت سكاڵا له‌سه‌ر تڕه‌مپ تۆماركراوه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئیخوان موسلیمین وه‌ك گروپێكی تیرۆریست بناسێنێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مەهاتیر محەممەد: ڕۆژاوا بەهۆى بێهەڵوێستیی لەسەر غەززە بەهای ئەخلاقی لەدەستداوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ئەمریكا پشتیوانیی حكومەتەكانی عێراق و سووریا دەكات نەك كوردانی ئەو وڵاتانە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پارتی كرێكارانی بەریتانیا داوا لە وەزیری دەرەوەیان دەکەن بەپەلە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە هەنگاوی چەكدانانی پـەكـەكـە دەكات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    زیاترلە 1350 كارمەندى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەکارەکانیان دووردەخرێنەوە

سەرەتا