12/07/2025 387 جار خوێنراوەتەوە

مەهاتیر محەممەد: ڕۆژاوا بەهۆى بێهەڵوێستیی لەسەر غەززە بەهای ئەخلاقی لەدەستداوە

پەیام 

سەرۆكوەزیرانی پێشووی مالیزیا ڕایدەگەیەنێت: ئەمریكا و ڕۆژاوا بە پاڵپشتی لە كۆمەڵكوژی سەر كەرتی غەززە بەهای ئەخلاقیی و شارستانێتییان لەدەست داوە.

لەمیانی گفتوگۆیەكیدا بەبۆنەی چوونە نێو 100هەمین ساڵەی تەمەنیەوە، مەهاتیر محەممەد سەرۆكوەزیرانی پێشووی مالیزیا ڕایگەیاند: ئەو ڕۆڵەی ئێستا ئەمریكا دەیگێڕێت لە پاڵپشتی كۆمەڵكوژیی سەر غەززە و هەڕەشەكردن لە هەر وڵات و لایەك كە بیەوێت ڕای بگرێت، نموونەیەكە بۆ داڕمانی بەهای شارستانێتیی ڕۆژاوا.

مەهاتیر محەممەد كە بۆ ماوەی 22 ساڵ و لە ساڵی 1981 تا 2003 سەرۆكوەزیرانی مالیزیا بوو، لە گفتوگۆیەكیدا چەند ڕەفتار و سیاسەتێكی ڕۆژاوای وەك دەركەوتنی داڕووخانی بەهای ڕۆژاوا و گرنگیینەدان بە ژیانی مرۆڤ باس كرد و ڕایشیگەیاند: ڕۆژاوا بەهای ئەخلاقیی لەدەست داوە، ئەمریكا بەنموونە هەڕەشە لە هەر وڵاتێك دەكات هەوڵی ڕاگرتنی كۆمەڵكوژیی ئیسڕائیل لە كەرتی غەززە بدات، ئەمەش داڕمانی بەهای شارستانێتیی ڕۆژاوایە، سەرانی وڵاتانی ڕۆژاواش بەهای ئەخلاقییان لەدەست داوە و چیدی شارستانیی نین.

ئەو وتیشی: لە حاڵەتی ئاساییدا دەبێت ستەمی وەك ئەوەی لە غەززە دەبینیت شتێك بكەیت بۆ ڕاگرتنی، بەڵام ناتوانین لەبەر ئەوەی هێزێكی گەورە كە ئەمریكا لەپشت ئەو كۆمەڵكوژییەوەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    فانس: ئیسرائیل ڕێگریی لە ڕێككەوتنی دیپلۆماسی لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران ڕازی نه‌بێت وێستگه‌كانی كاره‌با و پرد و ژێرخانه‌كانیان بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: ژێرخانه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران خاپوور ده‌كه‌ین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوەیەکگرتووەکان: مەترسی مرۆیی لە سوودان گەیشتوەتە بەرزترین ئاست

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا چه‌ندین پاڵاوگه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ناو خاكی ڕووسیا و ده‌ریای ئازۆف بۆردومان كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: گراهام یه‌كێك بوو له‌ مه‌زنترین ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا ناسیومن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناتۆ ئه‌نجام بده‌ین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا دوو به‌نده‌ری ئۆكرانیای بۆردومان كرد

سەرەتا