13 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا.. له 20 ویلایه‌ت سكاڵا له‌سه‌ر تڕه‌مپ تۆماركراوه
زیاتر له 20 ویلایه‌تی ئه‌مریكی سكاڵایان له‌سه‌ر دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له دادگای تۆمار كردووه، به‌هۆی ڕاگرتنی ملیاران دۆلار هاوكاری پڕۆگرامه‌كانی بواری په‌روه‌رده كه خێزانه هه‌ژاره‌كان لێی زیانمه‌ند ده‌بن.
به پێی زانیاریه‌كان سكاڵاكه له‌لایه‌ن زیاتر له له 20 ویلایه‌ته‌وه به سه‌رۆكایه‌تی دیموكراته‌كان له دادگا دژی حكومه‌تی دۆناڵد ترامپ تۆمار كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوكاری ملیاران دۆلاری ویلایه‌ته‌كانی ڕاگرتووه كه كۆنگرێس ئه‌م پارانه‌ی بۆ پشتگیری خوێندنی منداڵانی خێزانه هه‌ژاره‌كان دابینكردبوو.
حكومه‌ت ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت دڵنیابێت كه ئه‌م پڕۆگرامانه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌رۆك گونجاون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م پارانه زوو ئازاد نه‌كرێن، زۆرێك له خێزانه هه‌ژاره‌كان ده‌ستیان به پڕۆگرامه‌كانی دوای قوتابخانه ناگات.
به‌و جۆره نزیكه‌ی 925 یانه‌ی په‌وه‌رده‌یی كوڕان و كچان له ته‌واوی وڵات‌دا داده‌خرێن ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ له ماوه‌ی سێ تا پێنج هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌م پارانه ئازاد نه‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە