14 کاتژمێر پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئیخوان موسلیمین وه‌ك گروپێكی تیرۆریست بناسێنێت
په‌یام
بڕیاره سیناتۆرێكی پارته‌كه‌ی تره‌مپ له ئه‌مریكا پڕۆژه‌یاسایه‌ك پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی بناسێنرێت.
به‌پێی میدیای ئه‌مریكا، تێد كروز، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له پارتی كۆماری، پرۆژه‌یاسایه‌كی ئاماده كردووه به‌ناونیشانی "یاسای پۆلێنكردنی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بۆ ساڵی 2025" ئاماده كردووه، یاساكه ستراتیژییه‌تێكی نوێی له‌خۆ گرتووه كه لق و گرووپه‌كانی سه‌ر به ئیخوان موسلیمین له وڵاتان به‌ئامانج ده‌گرێت و ئه‌وانیش ده‌خاته لیستی تیرۆره‌وه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، پڕۆژه یاساكه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌دات كه لقه‌كانی سه‌ر به ئیخوان وه‌ك ڕێكخراوی تیرۆریستی پێناسه بكات و له‌ماوه‌ی سێ مانگیشدا دوای ده‌رچوونی یاساكه لیستێكی نوێ ئاماده بكرێت كه سه‌رجه‌م گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ئیخوان له‌خۆ بگرێت.
ئه‌م پرۆژه‌یاسایه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی دیكه له سیناتۆری كۆمارییه‌كانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها چه‌ند ڕێكخراوێكی به‌ناوبانگی زایۆنی پاڵپشتیی ده‌كه‌ن. لیژنه‌ی كاروباری گشتیی ئه‌مریكی ئیسڕائیلی یه‌كێكه له‌و ڕێكخراوانه و ڕایگه‌یاندووه: ئیخوان پشتیوانیی حه‌ماس و كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه ده‌كات و هاوپه‌یمان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ئامانج ده‌گرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە