6 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
زیاترلە 1350 كارمەندى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەکارەکانیان دووردەخرێنەوە
پەیام
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پلان بۆ ئەوە دادەنێت هەزار و 353 كارمەندی خۆی لە كار دوور بخاتەوە.
بەرپرسێكی دیار بە ئاژانسە میدیاییەكانی ڕاگەیاندووە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا بۆ كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاگاداریی دەركردنی بۆ هەزار و 107 كارمەندی مەدەنی و 246 ئەفسەری سەربازیی لەناو وەزارەتەكە ناردووە، كە لەناوخۆی ئەمریكا ئەركیان پێ دراوە.
وەزارەتەكە باسی لەوە كردووە، لەسەر كار لادانی ئەو هەزار و 353 كارمەندە بۆ ئەوەیە كە لێهاتویی و كارامەیی لەناو وەزارەتەكەدا زیاد بكات. بەڵام ئەم هەنگاوە ڕەخنەی توند و دژایەتیی لەلایەن دبلۆماتكارانی ئێستا و پێشوو لێكەوتووەتەوە و پێیان وایە هەژمونی ئەمریكا لاواز دەكات و توانای ڕووبەڕووبونەوەی هەڕەشە و ئاڵنگارییە دەرەكیەكانی ناهێڵێت.
شیاوی ئاماژە پێدانە لەوكاتەوەی ترەمپ بووەتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا كار بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پەیكەری دبلۆماسیی وڵاتەكەی دەكات و ئامانجیەتی قەبارەی خەرجی فیدڕاڵی بچووك بكاتەوە. هەر بۆیە چەند كارێك فەرمانی دەركردنی بەكۆمەڵی دەركردووە، لە نموونەی هەڵوەشاندنەوە ئاژانسی ئەمریكا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و وەزارەتی پەروەردەی فیدڕاڵی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە