12/07/2025 387 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە هەنگاوی چەكدانانی پـەكـەكـە دەكات

پەیام 

نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە هەنگاوی چەكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەكات و دەڵێت: ئامادەی هەر جۆرە هاوكارییەكن بۆ پڕۆسەكە.

دوای ڕێوڕەسمی سیمبولیی چەكدانان لەلایەن گرووپێكی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"وە، ستیڤان دووجاریك، وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێشوازی لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە دەكەین، لانی كەم هەنگاوی یەكەمی كە پەیوەستە بە داماڵینی پەكەكە لە چەك.

وتەبێژی یو ئێن هیوای خواست، ئەم هەنگاوەی پارتی كرێكارانی كوردستان هەنگاوی دیكەی لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەكەدا بەدوادا بێت. 

ستیڤان دووجاریك ڕاشیگەیاند: نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەی پێشكەشكردنی هەر جۆرە هاوكاری و پشتیوانییەكە بۆ پرۆسەكە ئەگەر داوای لێ بكرێت.

ڕۆژى 11ى 7ى 2025 لە ئەشكەوتی جاسەنەی نزیك شاری سلێمانی 30 گەریلای پەكەكە چەكەكانیان سووتاند و ڕایانگەیاند: پابەند دەبین بە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكەوە بۆ چەكدانان و هەنگاونان بەرەو پرۆسەی ئاشتی، ئەمەش پێشوازیی و جۆراوجۆری لە لایەنە جیاوازەكان لێ كەوتووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: داوام له‌ سه‌رۆكی چین كرد چه‌ك بۆ ئێران نه‌نێرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاپا ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تڕه‌مپ دژ به‌ ئێران ده‌كات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا ڕه‌خنه‌ له‌ گه‌مارۆدانی گه‌رووی هورمز ده‌گرێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: بیرم لە درێژکردنەوەى ئاگربەست نەکردوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا: هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا هاوپەیمانییەکی جیهانی لە ٤٠ وڵات پێکدەهێنێت بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێشتا كاتی گه‌ڕی دووه‌می دانوستانی تاران و واشنتن دیاری نه‌كراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هه‌وڵێكی دیبلۆماسییان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌ست پێ كردووه‌

سەرەتا