12/07/2025 487 جار خوێنراوەتەوە

پارتی كرێكارانی بەریتانیا داوا لە وەزیری دەرەوەیان دەکەن بەپەلە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت

پەیام 

پەرلەمانتارانی پارتی كرێكارانی بەریتانیا داوای دانپێدانانی بەپەلە بە فەڵەستین لە وەزیری دەرەوەی شانشینەكەیان دەكەن.

ڕۆژنامەی گاردیان بڵاوی كردووەتەوە ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی پارتی كرێكارانی بەریتانیا نامەیەكیان ئاڕاستەی دیڤید لاوی وەزیری دەرەوەی شانشینە یەكگرتووەكانی بەریتانیا كردووە و داوایان لێكردووە دەستبەجێ دان بە دەوڵەتی فەڵەستندا بنێت.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە نامەكە لەلایەن 60 ئەندامی پارتی كرێكارانەوە واژوو كراوە، ئەوەیش ڕەنگدانەوەی ڕەوتێكی بەهێزە لە ناوخۆی پارتەكەدا بۆ گۆڕانكاری سیاسەتی بەریتانیا لەبارەی كێشەكانی نێوان قەوارەی زایۆنی و فەڵەستینییەكاندا.

پەرلەمانتارەكان داوایان كردووە حكومەتی بەریتانیا بە فەرمی دان سەربەخۆیی فەڵەستیندا وەك وڵاتێكی خاوەن سەروەری بنێت و جەختیش لەوە كراوەتەوە كە ئەو دانپێدانانە لەگەڵ هەوڵەكان بۆ ئاشتی و یاسا نێودەوڵەتییەكان یەك دەگرێتەوە.

نامەكەی پارتی كرێكاران لە كاتێكدایە كە ناوچەكەدا هێشتا جەنگ و ئاڵۆزی و كۆمەڵكوژییەكان بەردەوامییان هەیە و فشارە نێودەوڵەتییەكانیش لەسەر وڵاتانی ڕۆژاوا درێژەیان هەیە بۆ ئەوەی هەڵوێستێكی ڕوون لەبارەی فەڵەستینییەوە بنوێنن، لەگەڵ ئەوەیش كە حكومەتی بەریتانیا پشتویانی لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەكات بەڵام، هیشتا دانی بە فەڵەستنیدا نەناوە.

بڕیاریشە ڕۆژانی 28 و 29ی ئەم مانگە كۆڕبەندێكی نەتەوەی یەكگرتووەكان لەبارەی چارەسەری دوو دەوڵەتی بە سەرپەرشتی فەرەنسا و سعودیە بەڕێوە بچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئێران داوای دانوستانی كردووه‌ و ئێمه‌ گومانمان لێی هه‌یه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك سزا به‌سه‌ر لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سودا ده‌سه‌پێنێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    زوهران مه‌مدانی: نیویۆرك ده‌سه‌ڵاتی یاسایی نیه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوان له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: چیای كۆله‌نگ له‌ ئێران بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لە دەستپێکی جەنگ دژی ئێرانەوە ١٨ سەربازی ئەمریکا کوژراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێگری لە ئێران نەكرێت ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی فراوانتر دەچێت

سەرەتا