17 کاتژمێر پێش ئێستا 155 جار خوێنراوەتەوە

چوار لیژنە بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغداد پێكدەهێنرێت

پەیام 

چوار لیژنە بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دروست دەكرێت.

سۆران عومەر سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد چوار لیژنە پێك دەهێنرێت.

بەپێی زانیارییەكان "لیژنەیەك بۆ زانینی پێویستیی ناوخۆی هەرێم بە سووتەمەنی، یەكێكیش بۆ وردبینی داهاتی نێوخۆ، سێیەمیش تەواوكردنی بەبانكییكردنی مووچە (تەوتین) و چوارەمیش ئەركی چارەسەركردنی كێشەی تەواوبوونی پشكی هەرێم لە بوجەی گشتی پێ دەسپێردرێت".

دەبێت سەرجەم لیژنەكان لەماوەی دوو هەفتەدا كارەكانیان تەواو بكەن.

رۆژى 17ى 7ى 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رێككەوتنی هەولێر و بەغدای پەسند كرد، ئەوەیش دوای ئەوەی رۆژى پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان پەسندكردنی ئەو رێككەوتنەی راگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەباح نوعمان: هێرشی سەر سیستمە ڕادارییەكانی عێراق لە نێوخۆوە ئەنجام دراون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگر كەوتنەوە لە عێراق بووە بە دیاردە و قوربانییانى ئاگرەکەى کوتیش گەیشتە 69 كەس

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوار لیژنە بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغداد پێكدەهێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەی گیانلەدەستدان لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت بەرزبووەوە بۆ ٦١ کەس

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق: هێرش بۆسه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان تاوانه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شیعه‌كان هه‌وڵی له‌كارلادانی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی ده‌ده‌ن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سوودانی: بڕینی مووچەی هەرێم سیاسی نییە، بەڵکو تەواو یاسایی و تەكنیكیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دواخست

سەرەتا