17/07/2025 352 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت بەرزبووەوە بۆ ٦١ کەس


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵی بازرگانی "ھایپەرمارکێت" لە شاری کوت سەنتەری پارێزگای واست گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٦١ کەس و ئاماژەی بەوەشدا کە لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکھێنراوە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە لە مۆڵی بازرگانی "ھایپەرمارکێت" لە شاری کوت، ٦١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٥ کەسی دیکەش ڕزگارکراون، هەروەها ١٤ تەرم بەهۆی سووتانەوە، نەناسراونەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شممەری لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکھێنراوە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەھیچ شێوەیەک درێغی ناکرێت لە لێپرسینەوە لە ھەر کەسێک کە سەلمێندرا کەمتەرخەمبووە لە ڕووداوەکە.
ئاماژەی بەوەشداوە کە ھەر کاتێک لێکۆڵینەوە لە ڕووداوکە تەواوبوو، ئەوا ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتیی ڕادەگەیەنن.
پێشتر پارێزگاری واست محەمەد جەمیل مەیاحی ڕایگەیاندبوو ئاگرێکی گەورە لە مۆڵی بازرگانی "ھایپەرمارکێت" لە شاری کوت سەنتەری پارێزگاکەدا کەوتووەتەوە و لە ئاکامدا، ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: پێشوازی له‌ ڕێكه‌وتنی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌كه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە سێ ساڵدا سزای لەسێدارەدان بۆ 362 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەرچووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خاوەن بڕوانامە باڵاكان و یەكەمەكان بۆ 28ـەمین جار لە بەغداد ڕژانە سەر شەقام

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی کارەبا: ئاستی بەرهەمهێنان ٢٢ هەزار مێگاواتە و هێشتا کورتهێنانی گەورە هەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەناردەی نەوتی عێراق ڕۆژانە 3 ملیۆن بەرمیل كەمیكردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی هەفتەی داهاتوو دەگاتە بەغداد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكا

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و له‌ بەسرە دەگاتە ٤٧ پلە

سەرەتا