17 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
شیعه‌كان هه‌وڵی له‌كارلادانی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی ده‌ده‌ن
به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كان هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ده‌ن و لایه‌نه سونییه‌كانیش دژ به‌و هه‌نگاوه‌ن.
دوای ئه‌و ناكۆكیه‌ی ئه‌مڕۆ له نێوان مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌میدا ڕووی داوه، به‌شێك له لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا ده‌كه‌ن مه‌شهه‌دانی له پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ، 6 لایه‌نی سونی هه‌ڵوێستیان یه‌ك ده‌خه‌ن دژ به هه‌نگاوێكی دوور خستنه‌وه‌ی مه‌شهه‌دانی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆ بوونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فڕاكسیۆنی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌ی سه‌ر به محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه ده‌ستی به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا كردووه،.
ناكۆكی مه‌شهه‌دانی و مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌می له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندی ناكۆكیه‌ك بووه له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوانیاندا له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی دیجله كه ڕایگه‌یاندبوو، مانگی داهاتوو عێراق ڕووبه‌ڕووی خۆپیشاندانی به‌رفراوان ده‌بێته‌وه و له‌وانه‌یه حكومه‌تی ڕاگوزه‌ر پێكبهێنرێت.
هه‌روه‌ها وتبووی ئه‌مریكا نامه‌ی بۆ هه‌موو سه‌ركرده سیاسیه‌كان له باره‌ی حه‌شدی شه‌عبی ناردووه و ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت حه‌شدی شه‌عبی تێكه‌ڵ به سوپای عێراق بكرێت و به‌و جۆره‌ی ئیستا سه‌ربه‌خۆ نه‌مێنێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە