15/07/2025 325 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق: هێرش بۆسه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان تاوانه‌

په‌یام

فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی‌ له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، كات و سروشتی هێرشەكان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم بۆ تێكەڵكردنی كارتەكانە.

سەباح نعمان، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، دوو کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کرایە سەر و ئەمەش هەڕەشەیەكی راستەوخۆیه‌ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عێراق و هه‌روه‌ها دەستدرێژییە بۆسەر هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری.

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ده‌ڵێت، سروشت و کاتی ئەم کردەوە تاوانکاریانە ئاماژەیە بۆ نیازێكی قێزەون، کە ئامانج لێی تێكەڵكردنی كارتەكان و  تێکدانی دۆخەکە و زیانگەیاندنە بە عێراق و دامەزراوە زیندووه‌كانی‌.

نوعمان راشیگه‌یاندووه‌، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەڕێز محەمەد شیاع سودانی فەرمانی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ و هەمەلایەنە دەستپێبکەن بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی لەپشت ئەم هێرشانەوەن و ڕێوشوێنی توندوتۆڵ بگرنەبەر بۆ لێپرسینەوە لەوانەی بەشدارن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارەگایەکی حەشد لە بەغدا کرایە ئامانج

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپێكی چه‌كداری عێراقی به‌ ئامانج گیرا و دوو به‌رپرسیان كوژرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ھێرشەکەی سەر هۆتێل ڕەشید لە بەغدا ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە هەرێم دەکات بۆ هەناردەی نەوت پابەندی بڕیارەكانی بەغداد بن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە بۆردومانی دوو بارەگای حەشدی شەعبی شەش چەكدار كوژران و بریندار بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بەبێ تێپەڕبوون بە هەرێمدا لەماوەی هەفتەیەكدا نەوت هەناردە دەكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا هێزەكانی لە ناوەڕاستی عێراقەوە بۆ شوێنێكی ئارامتر دەگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: هێرشەكانى سەر فڕۆكەخانەی بەغداد مایەی قبوڵكردن نیە

سەرەتا