7 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: سه‌ردانی چین ده‌كه‌م و پێده‌چێت فلادیمیر پوتینیش ببینم
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه سه‌ردانی چین ده‌كات و به‌دووریشی نه‌زانی له‌وێ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی ڕووسیا چاویان به یه‌ك بكه‌وێت.
تڕه‌مپ له لێدوانێك بۆ ڕۆژنامه‌وانان ڕایگه‌یاند: بانگهێشتنامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن شی جینپینگ، سه‌رۆكی چین پێ گه‌یشتووه بۆ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته. وتیشی: له‌وانه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بدات و له نزیكترین كاتیش‌دا له‌و باره‌وه بڕیار ده‌دات.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسیا له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌كین، تڕه‌مپ ئاشكرای كرد "ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌وێ ژماره‌یه‌ك دیدار ئه‌نجام بددات، له نێویاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسیا، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ دڵنیاییه‌ك له‌و باره‌وه بدات".
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌گه‌ره، دیمیتری بیسكۆڤ وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا (كرملن) ڕایگه‌یاند: به دووری نازانین ئه‌مساڵ پوتین له‌گه‌ڵ تڕه‌مپ له چین كۆ ببێته‌وه.
بڕیاره له مانگی ئه‌یلولدا ڤلادیمێر پوتن به بۆنه‌ی 80 ساڵ به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م سه‌ردانی په‌كین بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە