8 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێز: ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات دیمه‌نێكی ترسناكه كه هاوشێوه‌ی نه‌بووه
ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێز ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: سیستمی مرۆیی له غه‌ززه له گیانكێشاندایه و ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات نمایشێكی ترسناكی تریاژیدیای مرۆڤایه‌تییه كه هاوشێوه‌ی نه‌بووه له سه‌رده‌می نوێ‌دا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا گۆتیرێز هۆشداریدا له‌وه‌ی كه سیستمی مرۆیی له غه‌ززه دوا هه‌ناسه ده‌دات، به‌هۆی هه‌ڵكشانی پڕۆسه سه‌ربازیه‌كانی ئیسڕائیل و هه‌ره‌سهێنانی دۆخی مرۆیی به شێوه‌یه‌كی بێ هاوتا.
گۆتێرێز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زیاد بوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ فه‌رمانی نوێی بۆ چۆڵكردنی دێرلبه‌له‌ح، وێرانكاری له‌سه‌ر وێرانكاری دروست كردووه، ئاماژه‌شی كرد كه دۆخی غه‌ززه نمایشێكی ترسناكی تراژیدیای مرۆییه كه له سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا هاوتای نه‌بووه.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له بۆردومان كردنی باره‌گاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بنكه‌كانی ته‌ندروستی جیهانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌موو لایه‌كی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه، كه به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و شوێنانه پارێزراون و نابێت له هیچ بارودۆخێكدا به ئامانج بگیرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە