9 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
هاكان فيدان: هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵی دابه‌شكردنی سوریا بدات ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداریی به كورد و پێكهاته‌كانی دیكه ده‌دات له هه‌وڵی دابه‌شكردنی سووریا و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كارێكی له‌و شێوه ئه‌نقه‌ره ناچار ده‌كات ده‌ستوه‌ردرانی سه‌ربازی له سووریا بكات.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا سلڤادۆریه‌كه‌ی، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ڕه‌خنه‌ی له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی له سووریادا و هاوشانی دروز، هانی لایه‌نه‌كانیشی دا بۆ تێكه‌ڵبوون و پاراستنی ناسنامه و كه‌لتوور و ئایینی خۆیان.
هه‌ر وه‌ك هۆشداری دا "ئه‌گه‌ر ئه‌و سنووره ببه‌زێنن و توندوتیژیان ئه‌نجام دا كه ببێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری، ئه‌وه به هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاسایشی توركیای داده‌نێین و ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ین".
فیدان جه‌ختی كرده‌وه "له هه‌ر بارودۆخێكدا پشتیوان ده‌بن بۆ هاوكاری تا ئه‌و كاته‌ی بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی نییه به دابه‌شكردنی سووریاوه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ڕێگه ناده‌ن ببنه هه‌ڕه‌شه، چونكه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیای داده‌نێین".
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند: ئیسڕائیل ده‌یه‌وێت سووریا دابه‌ش بكات تا سه‌قامگیر نه‌بێت و بارگرانی له ناوچه‌كه‌دا زیاتر ببێت، هه‌سه‌ده‌ش ده‌یه‌وێت ئه‌م دۆخه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە