13 کاتژمێر پێش ئێستا
272 جار خوێنراوەتەوە
كاسبكارێك بڕی ده هه‌زار دۆلار (یه‌ك ده‌فته‌ر)ـی له‌ڕێگای به‌خشینه‌وه به‌خشی به غه‌ززه
په‌یام
کاسبکارێکی سلێمانی بڕی ده هه‌زار دۆلار (یه‌ك ده‌فته‌ر)ـی له ڕێگای ده‌زگای خێرخوازی به‌خشینه‌وه و له‌میانه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری مادی ده‌زگاكه بۆ ژنان و منداڵانی برسیی كه‌رتی غه‌ززه به‌خشی..
كاسبكاره‌كه‌ی سلێمانی مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه كه ناوی نه‌هێنرێت، ده‌زگای خێرخوازی به‌خشینیش پسووڵه‌ی وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ی بۆ كردووه و هاوشێوه‌ی هاوكارییه مادییه‌كانی دیكه ده‌یگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ستی خۆیی و به‌و هاوكارییانه شیر و خواردنی پێویست له ڕێگای ده‌زگا خێرخوازییه جیهانییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته كه‌رتی غه‌ززه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە