10 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌وه سه‌ر ئێران ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره هێرشكردنه‌وه بۆ سه‌ر كوره ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆم بكه‌نه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئه‌مریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران دووباره ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی عه‌باس ئاراغچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه ڕایگه‌یاندبوو وڵاته‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.
تره‌مپ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه و له‌ناوچووه و ده‌شڵێت، "ئه‌و میدیایانه‌ی كه گومانیان له توانای لێدانه‌كانمان بۆ سه‌ر ئێران دروست كردووه، پێویسته داوای لێبوردن بكه‌ن".
ئه‌م لێدوانه‌ی تڕه‌مپ دوای ئه‌وه‌دێت كه عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند زیانی به‌رچاو به‌هۆی بۆردومانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كاندا هاتووه، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به هیچ جۆرێك تاران ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە