1 رۆژ پێش ئێستا
199 جار خوێنراوەتەوە
وه‌ڵامی پێشنیازی ئاگربه‌ست درایه‌وه و ڕاگرتنی جه‌نگ مه‌رجی سه‌ره‌كییه
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس وه‌ڵامی كۆتایی له‌سه‌ر پێشنیازی ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن له كه‌رتی غه‌ززه ڕاده‌ستی نێوه‌ندگیره‌كان كرد و ئه‌مڕۆش حكومه‌تی نه‌ته‌نیاهو تاوتوێی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ڵه‌ستینیی ئاگادار به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، دوای تاوتوێكردنی له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی به‌ره‌نگاریی فه‌ڵه‌ستینی، بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ئیسلامی "حه‌ماس" وه‌ڵامی نێوه‌ندگیره‌كانی داوه‌ته‌وه له‌باره‌ی پێشنیازی ئاگربه‌سته‌وه، وه‌لامه‌كه‌ش سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر شێوازی چوونه‌ژووره‌وه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه به جۆرێك كه پێداویستیی خه‌ڵكه‌كه‌ی دابین بكات.
ئه‌وسه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت، وه‌ڵامه‌كه تێبینیی وردی له‌باره‌ی شێوازی كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی سوپای زایۆنی له ته‌واوی ناوچه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه و دیاریكردنی واده‌ی كشانه‌وه‌یان به ڕوونی له‌خۆ گرتووه. هه‌روه‌ها جه‌ختی له دابینكردنی گره‌نتی كردووه بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌نگ، به‌جۆرێك كه ڕێككه‌وتنه‌كه ئاگربه‌ستی گشتگیر و هه‌میشه‌یی له‌خۆ بگرێت له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی.
نوسینگه‌ی بنیامین نه‌تنیاهو سه‌رۆكوه‌یزرانی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕایگه‌یاند كه تاوتوێی وه‌ڵامه‌كه‌ی حه‌ماس ده‌كرێت كه گۆڕانكاری له داواكاریه‌كانی حه‌ماسدا هه‌یه و ده‌كرێت ئه‌و گۆڕانكاریانه ببنه بنه‌مای ئاگربه‌ست.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە