1 رۆژ پێش ئێستا
218 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا لە دانوستانەكانی ڕاگرتنی جەنگ لە كەرتی غەززە كشایەوە
پەیام
پاش وەڵامی بزووتنەوەی حەماس بۆ پێشنیازی ئاگربەست و ڕاگرتنی جەنگ؛ ئەمریكا لە دانوستانەكانی ئاگربەستی كەرتی غەززە كشایەوە و حەماسیش سەرسوڕمانی خۆی لە هەنگاوەكەی ئەمریكا دەربڕی.
ستیڤ ویتكۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی شاندی ئەمریكا لە دانوستانەكاندا، رایگەیاند، ئەمریكا لە دانوستانەكانی ڕاگرتنی جەنگ لە كەرتی غەززە دەكشێتەوە، چونكە حەماس نایەوێت جەنگ كۆتایی بێت و بە خۆپەرستانەوە هەنگاو دەنێت.
ویتكۆف راشیگەیاند، ئەمریكا تاوتوێی دەستەبەركردنی ڕێگای دیكە بۆ ئازادكردنی دیلەكان دەكات و بەو مەرجانەی كە حەماس خستوویەتییە ڕوو، ڕازی نییە.
هەڵوێستەكەی ئەمریكا لە كاتێكدایە كە حەماس بە ئەرێنی وەڵامی پێشنیازی ئاگربەستی دایەوە و، پاش چەند گۆڕانكارییەك، وەرەقەیەكی بۆ ڕێكەوتن ڕادەستی وڵاتانی نێوەندگیركرد و، لەسەر هەمان وەرەقەی حەماسیش، قەوارەی زایۆنی شاندەكەی ناردەوە بۆ قەتەر و بە ئەرێنییەوە لە وەڵامەكەی حەماسی ڕوانی.
بەڵام شەوی ڕابردوو ئەمریكا لە ناكاودا لە دانوستانەكان كشایەوە و قەوارەی زایۆنییش هەڵوێستی خۆی گۆڕی و ڕایگەیاند، رازی نابن حەماس مەرجی تەسلیمبوونیان بەسەردا بسەپێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە