23 کاتژمێر پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا و ئیسرائیل بڕیارەكەی فەڕەنسا بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتیی فەڵەستینی ڕەتدەکەنەوە
پەیام
ئەمریكا بڕیارەكەی فەڕەنسای لەبارەی دانپێدانان بە دەوڵەتیی فەڵەستینی ڕەت كردەوە و هەروەها قەوارەی زایۆنیش بە پاداشت بۆ تیرۆر ناوی برد.
لەبارەی بڕیارەكەی فەڕەنسا بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستین، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ماركۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند كە ئەو بڕیارە "خزمەت بە حەماس دەكات".
ماركۆ ڕۆبیۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، نووسیوویەتی: "ئەمریكا بە توندی بڕیارەكەی سەركۆماری فەڕەنسا لەبارەی دان پێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕەتدەكاتەوە".
ڕاشیگەیاندووە: "ئەو بڕیارەی فەڕەنسا، خزمەت بە حەماس دەكات".
هاوكات سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی، بنیامین ناتانیاهو هێرشی توندی كردە سەر سەرۆكی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن و لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە: "بە توندی سەركۆنەی بڕیارەكەی سەركۆماری فەڕەنسا دەكەین لەبارەی دان پێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین".
نەتەنیاهوو رایگەیاند ئەو بڕیارەی فەرەنسا وەك "پاداشت بۆ تیرۆر دادەنرێت، هەروەها دەبێتە مایەی هەڕەشە بۆ دروستكردنی سیخوڕێكی نوێی ئێرانی، هەروەك چۆن غەززە بووەتە بە سیخوڕی ئێران".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە