1 رۆژ پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
توركیا.. ئێران و وڵاتانی ئەورووپا لەبارەی پرسی ئەتۆمییەوە كۆدەبنەوە
پەیام
پاش ڕاگرتنی بۆ ماوەی چەندین مانگ ئەمڕۆ هەینی 25ـی تەممووزی 2025، لە ئیستانبوڵ شاندێكی ئێرانی لەگەڵ شاندی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا كۆدەبێتەوە و پرسی ئەتۆمی ئێران تاوتوێ دەكەن، ئەمەش یەكەم كۆبوونەوەی نێوان هەردوولا دەبێت لەدوای هێرشی 12ڕۆژە بۆ سەر ئێران لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران.
وڵاتانی ئەورووپا لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا داوا لە ئێران دەكەن دانوستانە ئەتۆمییەكانی لەگەڵ ئەمریكا دەستپێبكاتەوە و ڕێگا بە تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بدات سەردانی بنكە ئەتۆمییەكان بكات.
لەگەڵ ئەوەشدا لایەنی ئێران رایگەیاندووە، ئامادەین دەست بە دانوستانە ئەتۆمییەكان لەگەڵ وڵاتانی رۆژاوا بكەنەوە، ئەو كاتەی كە گرەنتی ئەوە بدرێت ئەمریكا هێرش ناكاتەوە سەر ئێران و هەروەها سزا نێودەوڵەتییەكانی سەر ئێران هەڵبگیردرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە