1 رۆژ پێش ئێستا
174 جار خوێنراوەتەوە
تەندروستیی غەززە: هەفتانە پێویستمان بە 500 هەزار فەردە ئارد هەیە
پەیام
بۆ ڕێگریی كردن لە شەهیدبوونی بەكۆمەڵی دانیشتووانی كەرتی غەززە كە لەژێر هێرش و گەمارۆی توندی قەوارەی زایۆنیدایە و چەندین مانگە ڕێگریی لە چوونەژوورەوەی هاوكارییە مرۆییەكان دەكرێت، هەفتانە پێویستە 500 هەزار فەردە ئارد بچێتە كەرتەكەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكوومەتی غەزز، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد ئەو بانگەشانەی لە ڕاگەیاندنەكاندا بڵاودەكرێنەوە كە گوایە گەمارۆی قەوارەی زایۆنی لەسەر ناوچەكە شكێندراوە و هاوكارییە مرۆییەكان گەیشتوونەتە كەرتی غەززە، ڕاست نین.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا باس لەوە كراوە قەیرانی برسێتیی لە كەرتی غەززە بەهۆی ئەوەی سوپای داگیركەر ماوەی 145ڕۆژە هەموو دەروازە سنوورییەكانی بەڕوودا داخستووە، بەردەوام لە تەشەنەسەندندایە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە بەهۆی ئەو برسێتیی و بەدخۆراكییەی داگیركەری زایۆنی بەسەر كەرتەكەدا سەپاندووە، ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان كە لە نەخۆشخانەكان تۆماركراون گەیشتووەتە 115 حاڵەت و، هەروەها: "لە غەززە خۆراك و ئاو و دەرمان ئەوەندە كەمە حسابی نەبووی بۆ دەكرێت. بۆ ڕێگریی كردن لە مردین بەكۆمەڵی دانیشتووانی كەرتی غەززە، هەفتانە پێویست بە 500 هەزار فەردە ئارد هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە