1 رۆژ پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
ئێران مانگێكی دەستكردی سیخوڕیی لە سەكۆ ڕووسییەكانەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد
پەیام
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، ئێران مانگێكی دەستكردی بەناوی ناهید 2 بە مەبەستی سیخوڕییكردن بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی سەكۆی هەڵدانی سایوزیی ڕووسیا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كردووە.
ئاماژە بەوەیش كراوە هەڵدانی مانگەدەستكردە سیخوڕییەكە دوای چەندجارێك لە دواخستن هاتووە و بەشێك بووە لەو چالاكییەی كە سەكۆ ڕووسییەكە تێدا چەند مانگێكی دەستكردنی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كردووە وەك یونیسفر ئێم 3 و ئێم 4ی ڕووسی و 18 مانگی دەستكردی وڵاتانی جیاواز كە یەكێكیان مانگی دەستكردنی ناهید دووی ئێرانی بوو.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو ئاژانسە ئێرانییە، مانگی دەستكردیی سیخوڕی ناهید دوو ماوەی پێنج ساڵ لە بۆشایی ئاسماندا دەمێنێتەوە و توانای پاراستی بەرزیی خولگەیی تا 50 كیلۆمەتر هەیە و سیستمی كۆنترۆڵكردنی جوڵەی گازی ساردی لەسەر جێگیر كراوە.
ئەوەیش خراوەتە ڕوو، ناهید دوو توانای دابڕینی مادەی چەسپێنەر و گەرمی لە ناوەوە و ڕووی مانگە دەستكردەكە هەیە و باترییەكەی لە لیسیۆم و یون دروست كراوە كە بەتەواوی لە ناوخۆ بەرهەمهێنراون.
ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو كە جگە لە ناهید دوو مانگی دەستكردی پارس دوویش كە بۆ مەبەستی ڕووپێوی بەرهەمهێنراوە ئامادە كراوە و لە لیستی هەڵدانەكانی داهاتووی سەكۆ ڕووسییەكە دەادەنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە