22 کاتژمێر پێش ئێستا
1703 جار خوێنراوەتەوە
دەریاچەی ورمێ لە 13 هەزار ساڵی ڕابردوودا بۆ یەكەمجار وشك دەكات
پەیام
دەریاچەی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەجۆرێك وشكبووەتەوە كە لەماوەی 13 هەزار ساڵی ڕابردوودا دۆخی وای بەخۆوە نەدیوە.
لە لێدوانێكیدا بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ئێران، ڕایگەیاندووە ڕووبەری نزیكەی 100 كیلۆمەتر چوارگۆشە لە بەشی باكووری دەریاچەی ورمێ تەنیا پێنج سانیمەتر ئاوی تێدایە و لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا ئەویش نامێنێت و بەشی باكووری دەریاچەكە بە تەواوی وشك دەبێتەوە.
وتیشی لە بەشی باشووریش ڕووبەری 600 بۆ 700 كیلۆمەتری چوارگۆشە تەنیا 15 بۆ 20 سانتیمەتر ئاوی تێدا ماوە.
ناوبراو پێشبینی كرد تا كۆتایی ئەمساڵ بەتەواوی ئاو لە دەریاچەی ورمێدا نەمێنێت ئەوەیش ڕووداوێكە كە لەماوەی 13 هەزار ساڵی ڕابردوودا ڕووی نەداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە