2 رۆژ پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم سه‌ردانی تاران ده‌كات
ئێران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تیمێكی ته‌كنیكیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ربڕی كه سه‌ردانیان بكات و گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر میكانیزمێكی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئاژانسه‌كه و تاران.
كازمی غه‌ریب ئابادی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، كه ئێران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تیمێكی ته‌كنیكیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمێكی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئاژانسه‌كه و تاران.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕوونیشی كرده‌وه، كه شانده‌كه دێته ئێران بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمه‌كه، نه‌ك بۆ سه‌ردانیكردنی پێگه ئه‌تۆمییه‌كان.
ئه‌مه دیارترین هه‌ڵوێستی ئێرانه دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆكی ئێران، له 10ی ته‌مموزدا به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا، ئه‌نتۆنیۆ كۆستای ڕاگه‌یاندبوو كه به‌رده‌وامیی هاریكارییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌نده به‌وه‌ی كه ئاژانسه‌كه هه‌ڵه و تێروانینه‌كانی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ڕاست بكاته‌وه.
پێشتر ئێران تۆمه‌تی خستبوویه پاڵ ئاژانسه‌كه و ڕایگه‌یاندبوو، كه ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم زه‌مینه‌ی بۆ جه‌نگی قه‌واره‌ی زایۆنی و هێرشی واشنتن بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران خۆشكردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئێران له 9ی ته‌مموزدا ڕایگه‌یاندبوو، كه كامێراكانی چاودێریی سه‌ر به ئاژانسه‌كه‌ی له دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی وڵاته‌كه لابردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر له پشكنه‌رانی ئاژانسه‌كه‌ش وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە