2 رۆژ پێش ئێستا
178 جار خوێنراوەتەوە
له‌ڕووداوێكی شێلاندا نۆ سه‌رباز برینداربوون
په‌یام
له ڕووداوێكی شێلاندا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوخۆی قه‌واره‌ی زایۆنی، نۆ سه‌رباز بریندار بوون و شۆفێره‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه.
ڕۆژنامه‌ی یسرائیل هیوم بڵاوی كرده‌وه به‌هۆی ڕووداوی شێلان به ئۆتۆمبێل له وێستگه‌یه‌كی پاسدا له ناوچه‌ی كفاریۆنا ناوه‌ڕاستی قه‌واره‌كه، نۆ كه‌س بریندار بوون و گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه كه برینی شه‌شیان مامناوه‌ند و قورسه و سیانیان برینه‌كانیان سووك بووه.
پۆلیس ڕایگه‌یاندووه ده‌ستیان به پشكنین كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شۆفێره‌كه كه تا ئیستا ناسنامه‌كه‌ی نه‌زانراوه، یه‌كه‌ی تایبه‌تیش به كۆپته‌ر به‌شداریی له پڕۆسه‌ی گه‌راندا ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی گومان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی هێرشه‌كه ئه‌نجام درابێت.
به پێی میدیای زایۆنی سه‌رجه‌م برینداره‌كان سه‌رباز بوون و له كاتی به جێگه‌یاندنی ئه‌ركدا به ئامانج گیراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە