1 رۆژ پێش ئێستا
176 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا.. په‌نجا سه‌رنشین له فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ئه‌م به‌یانییه كه‌وته‌خواره‌وه
په‌یام
له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووسیا فڕۆكه‌یه‌كه به نزیكه 50 سه‌رنشینه‌وه كه‌وته خواره‌وه و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه كه 49 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو، دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكسی ڕووسی ڕایگه‌یاند فڕۆكه‌كه به 43 سه‌رنشین و شه‌ش ئه‌ندامی تیمی فڕۆكه‌وانی و له ناوچه‌ی ئاموری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات سه‌ر شاشه‌ی ڕادار دیارنه‌ماوه.
له دوای گه‌ڕان به به‌شداری سه‌نته‌ری به‌رگری شارستانی و فریاكه‌وتن توانرا فڕۆككه‌كه به تێكشكاوی له ناوچه‌یه‌كی دارستان له دووری 15 كیلۆمه‌تر له شاری تیندا، بدۆزرێته‌وه كه هیچ كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی ده‌ربازیان نه‌بووه و سه‌رجه‌میان گیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی زانیاریه‌كان فڕۆكه‌كه سه‌ر به كۆمپانیای ئینگارا بووه له جۆری "ئه‌ی ئێن 24" ، كه له ناوچه‌ی بلاگۆڤیشچنینسك به‌ره‌و "تیندا" به‌ڕێوه بووه.
ئاژانسه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه‌شوهه‌وای ئه‌و ناوچه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه زۆر خراپ بووه، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌شی له كاتێكدا بووه كه دوو جار هه‌وڵیداوه بنیشێته‌وه، له كاتی فڕنیشدا دره‌نگ كه‌وتن هه‌بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە